بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی دیواری، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) کە لە دووهەمین رۆژی دانیشتنی دادگەی زیندانی سینجانی ئه‌نقه‌رە له رێگه‌ی سكرینشۆ له زیندانی ئیدرنەوە به‌شداری دادگە بوو و وتی: له ساڵی ۲۰۱۰ بۆ ۲۰۱۱، ئاكپارتی بە هاوکاریی جەماعەتی گولەن چه‌ندین ئه‌ندامی ئێمه‌یان زیندانی كرد، كاتێک ئێمه‌ش بووینه خاوه‌نی ئه‌ندامه‌كانمان و پاڵپشتیمان كردن، ئه‌وكات گوله‌نییه‌كان ئێمه‌یان دادگایی ده‌كرد به‌وه‌ی ئێمه تیرۆریستین، ئێستەش دوای ۹ ساڵ من بە هه‌مان تۆمه‌ت دادگایی ده‌كرێم و ئەو دادستێنەی سکاڵای دژی من بەرز کردۆتەوە ئێستا بەتۆمەتی گولەنیست بوون لە زیندانە.
وتیشی: ئاک‌پارتی ئەندامانی گولەنی ناو دەوڵەتی بۆ هێرش کردنە سەر ئێمە هان دەدا، چونکە لە گۆشەنیگای ئاکپارتییەوە ئێمە ئۆپۆزیسیۆنێکی زۆر کاریگەر بووین. ١٠ ساڵە ئاک‌پارتی لە پشتی تەواو هێرش و گۆشارەکان لە دژی ئێمەیە.
دەمیرتاش لە درێژەدا ئاماژەی بە یەک لە تاوانەکانی لە پەیوەندی لە گەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرکردەی زیندانی کراوی پەکەکە کرد و ڕوونی کردەوە: ئێوه له سه‌ر ئه‌وه‌ی به ئۆجه‌لانم گوتووه به‌ڕێز، دادگاییم ده‌كه‌ن، به‌ڵام پارته‌كه‌ی من له سه‌ر داوای حكوومه‌ت ۲۳ جار چۆته ئیمیراڵی و له‌و ۲۳ جاره‌ش ۸ جار من چوومه‌ته لای ئۆجه‌لان. ئێمه چه‌ندین جار چووینه‌ته قه‌ندیل و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی KCK كۆبووینه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موو چوونه‌كانمان به ئاگاداری و پاڵپشتی حکوومەت و ده‌زگای میتی توركیا بووه.
هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په بە ئاماژە بە هەوڵەکانی لە ڕەوتی دانوستانەکانی ئاشتی و دادگەیی کرانی بە هۆی ئەو هەوڵانە، ڕایگەیاند: ئێمە هەزاران کیلۆمەترمان پێوا و گیانمان لە سەر دەست نا، بەلام ئەوڕۆ بەو هۆیە دادگەیی دەکرێین. ئەگەر ئەو دانوستانانە سەر دەکەوت ئێستا من لەم دادگەیە نەبووم، بەڵام بەو پێیەی ئەو دانوستانانە شکستی هێنا، ئێستا بە تاوانی تیرۆریست بوون زیندانی دەکرێین.
ناوبراو جەختی لەوەش کرد: ئێمە تیرۆریست نین و دڵنیام هەر کەو تۆزێک ویژدانی هەبێ، بە باشی لەو بابەتە دەگات. ئێمە بۆ چارەسەریی کێشەکان لە رێگەیەکەوە کە بڕوامان پێیەتی و بە لامانەوە لە هەموو رێگەکانی دیکە ژیرانەتر و لۆژیکیتر بوو، هەوڵمان دا. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئێوە ئەو هەوڵانە وەک چالاکی تیرۆریستی لێک دەدەنەوە.
بۆچوونی ئێوە