بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پرێس کۆنفڕانسی هاوبەش لە گەڵ عومران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان وتی: یەکێک لە گرینگترین پرسەکانی ناو دانوستانەکانی ئەوڕۆی دوو وڵات پەرەدان بە پەیوەندیی دوو لایەنەی ئێران و پاکستان بە چەشنێک کە هیچ وڵاتێکی سێهەم نەتوانێ کاریگەری لە سەر پەیوەندی برایانە و دۆستانەمان دابنێت.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە گرینگی پرسی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانی دوو وڵات و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لەو ناوچانە، وتیشی: ئێمە سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو هاوکاریانە و ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان لەوبارەیە ڕێککەوتووین و هەروەها بڕیار درا کە هێزێکی کاردانەوەی خێرای هاوبەش لە سنوورە هاوبەشەکاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم پێکبێت.
ڕۆحانی هەروەها ڕوانییە دەفرایەتییە باشەکان لە بواری بازرگانی و ئابووریی لە نێوان دوو وڵات و داخوازیی دوو وڵایەنە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی مامەڵەگەلی بازرگانی نێوانیان، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە پێداویستییە نەوتی و گازییەکانی پاکستان دابین بکات. هەروەها هەنگاوی پێویست بۆ گواستنەوەی بۆریی گاز بە پاکستان لە لایەن ئێرانەوە هەڵگیراوە و ئامادەی وەربەرهێنانین.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەرزکردنەوەی ١٠ هێندەیی هەناردەی کارەبا لە ئێرانەوە بۆ پاکستان، ڕاشیگەیاند: سەبارەت بە پێکهێنانی کۆمیتەی تهاتر ڕێککەوتین تا لە هەناردە و هاوردەدا تهاترمان پێکەوە هەبێت.
سەرۆک کۆماری ئێران لە درێژەدا ئاماژەی بە هاوکارییەکان بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ئەفغانستان و هەروەها پرسە ناوچەییەکانی دیکە کرد و جەختی کرد: هەنگاوگەلی هەڵەی ئەمریکا هەمبەر بە پرسە گرینگەکانی ناوچە و لەوان پرسی قودس، بەرزاییەکانی گوڵان و سووکایەتی بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەشیکی دیکەی دانوستانی ئەوڕۆ لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان بوو.
ڕۆحانی بە بیرهێنانەوەی بنیاتنەریی ڕێکخراوی ئابووریی ئێکۆ لە لایەن وڵاتانی ئێران، پاکستان و تورکیا، وتی: ئەو سێ وڵاتە هەر لە ڕابردووەوە بەردەوام پێکەوە پەیوەندیی زۆر باشیان بووە و ئەوڕۆ هیوادارین کە پەیوەندییەکان زیاتر لە جاران پەرە بستێنێت و رێگەی ئاسنی ئەستەنبۆڵ بە ئیسلام ئاوا چالاک بکرێت و لەو رێگەوە ئەورووپا بە پاکستان و چین پەیوەست بکرێت.
ناوبراو لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە بانگهێشت کرانی لە لایەن سەرۆک وەزیرانی پاکستان بۆ سەفەر بەو وڵاتە، لە واژۆ کرانی بەڵگەی هاوکاریی دوو وڵات لە بواری توندروستی و دەرمان هەواڵی دا.
بۆچوونی ئێوە