بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرانی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە کۆبوونەوەی گشتی دوانیوەڕۆی دوێنێ بە ٢٠٤ دەنگی ئەرێ، ٢ دەنگی نەرێ و هیچ دەنگی بێ لایەن لە کۆی ٢٠٧ نوێنەری بەشدار لە کۆبوونەوەی گشتی، گەڵاڵەی هەنگاوی بەرانبەر لە بەرانبەر ڕاگەیاندنی سوپای پاسداران وەکوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لە لایەن ئەمریکای پەسەند کرد.
شیاوی باسە ئەو گەڵاڵە بریتییە لە ١٣ مادە کە نوێنەران پاش پەسەند کردنی پرسە گشتییەکان دەچێتە ناو لێکدانەوەی وردەکارییەکانەوە.
پاش پەسەند کردنی ئەو گەڵاڵە لە مەجلیس، نوینەران دروشمی" نەمان بۆ ئەمریکا" یان وتەوە.
Your Comment