ئێران هەڕەشەی لە ئەورووپا کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە دواکەوتنی ئەورووپییەکان لە ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانیان، وتی: پێیان وانەبێ کە ئێران چاوەروانیان دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە سایتی دیپلۆماسی ئابووری بە ئاماژە بەوەی کە ئەورووپییەکان لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام بەڵێنی جۆراوجۆریان پێ داین، ڕایگەیاند: بۆ دەسپێکی ڕاپەڕاندنی ئەو بەڵینانە دەبوو ئینستێکس وەڕێ بخرێت.

زەریف بە ئاماژە بەوەی کە دەبێ ئەورووپییەکان ماوەیەکی زۆر لە پێناو ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانیان هەوڵ بدەن، جەختی کرد: ئەوان پێیان وانەبێ کە کۆماری ئیسلامی ئێران تا سەر چاوەروانیان دەبێت.

ڕاشیگەیاند: ئێمە پەیوەندییەکی زۆر باشمان لە گەڵ دراوسێکان هەیە و میکانیزمێکی هاوشێوەمان لە گەڵ زۆربەی وڵاتان وەڕێخستووە و پەیوەندییەکان بەردەوامن.

وەزیری دەرەوە لە درێژەدا ڕووانییە هەنگاوی بێ پێشینەی ئەمریکا بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران و هەڵویستی ئێران هەمبەر بەو بڕیارە و ڕوونی کردەوە: دەرکرانی بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی یەکەم هەنگاوێک بوو کە ئێران خێرا دوای ڕاگەیاندرانی بڕیاری ئەمریکا ئەنجامی دا و تێێدا "سێنت کام" یان فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی لە ناوچەدا بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و دەوڵەتی ئەمریکای بە ڕژیمی پاڵپشتی تیرۆریزم ناساند.

زەریف بە ئاماژە بە چالاکیی هەمە لایەنەی میدیایی لە بەرامبەر بڕیاری دژبەرانەی ئەمریکا و ناردنی پەیامگەلێک بۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جیهانی، وتیشی: هاوکات نامەیەکمان بۆ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە نایاسایی بوونی بڕیاری ئەمریکا و سیاسەتگەلی زۆر هەڵەی ئەو وڵاتە لە ناوچەدا نووسی.

وەزیری دەرەوە لە درێژەدا ڕووانییە ئاستەنگەکانی بەردەم ناردنی یارمەتیی نەخدی بۆ لافاو لێدراوان و ڕایگەیاند: لەو بوارەدا ڕاگەیاندنێکی زۆر کراوە و دەوڵەتی ئەمریکا لە هەڵویستێکی بەرگرانەدا ڕایگەیاندووە کە ئێمە چەق ناخەینە بەردەم یارمەتییەکان، بەڵام ئەو قسانەی هەموو بە پێچەوانە و درۆن.

ناوبراو لە کۆتاییدا ڕاشیگەیاند: ئێمە بەڵگەیەکی زۆرمان کۆکردۆتەوە کە نیشان دەدا بانکەکان، تەنانەت بانکە ئەورووپییەکان بە هۆی نیگەرانی لە داپەڕەکانی ئەمریکا لە قبووڵ کردنی یارمەتیگەلی ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات بۆ لافاو لێدراوان خۆ دەبوێرن.

News Code 26016

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =