کۆرپەیەک بە سێ باوک و دایک لە دایک بوو

لێکۆڵینەوەیەک لە یوونان بە تێکەڵ کردنی دی ئێن ئەی سێ کەس بووە هۆی لەدایک بوونی منداڵێک. لێکۆڵەرانی یۆنانی ئیسپانیایی ئەو لێکۆڵینەوەیانە ئەنجام داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوساینتیست، ژنێکی یۆنانی بە کەڵک وەرگرتن لە شێوەیەک کە دی ئێن ئەی سێ کەس تێکەڵ دەکات، منداڵێکی بە دنیا هێناوە.

کوڕە کۆرپەکە لە ٩ی ئاپ لەدایک بوو. دایکی ٣٢ ساڵەی ئەو کۆرپە چەندین جار لە رێگای IVF ەوە هەوڵی دابوو منداڵی هەبێت بەڵام نەیتوانیبوو. ئێستا دایک و منداڵەکەی تەندورستن.

بە وتەی پزیشکان ئەو پڕۆژە، سەرکەوتنی ئەوان ئێستا دەتوانێت یارمەتی ئەو ژن و پیاوانە بدات کە نەزۆکن و یان نەخۆشی میتۆکندریان هەیە.

لە شێوەی IVF ەدا، هێلکەی دایک، ئێسپێرمی باوک و هێلکەی ژنێکی تر تێکەڵ دەکرێت. ئەو شێوە spindle nuclear transfer ناویەتی کە تێیدا میتۆکۆندری دی ئێن ئەیەک کە وەکوو وزەی خانەکان دەناسرێت لە هێلکەی دایکەکە جودا دەکرێتەوە و دی ئێن ئەی تەندورستی هێلکە دیاری دەرەکە جێگرەوەی دەکرێت. لە قۆناغی دواییدا ئەو هێلکە بە یارمەتی ئێسپێرمی باوک باروەر دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ هێلکەدانی دایک.

ئەو منداڵە تایبەتمەندی ژنیتیکی دایک و باوک و تۆزێک لە ژێنەکانی کەسە یاری دەرەکەی پێوەیە.

News Code 25989

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =