AP ١٣٩٨ خاکەلێوە ٢٠ ١٧:٥٨

هێرشی خۆکوژی بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا

هێرشی خۆکوژی بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا

سەرچاوە میدیاییەکان لە هێرشی خۆکوژی بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانی ژێر فەرمانی ئەمریکا لە سووریا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم ڕایگەیاند: هێرشی خۆکوژی کرایە سەر گەشتێکی گرووپی ئیتیلافی ئەمریکایی لە نزیکی شاری شەدادی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەسەکەی سووریا.

سەرچاوە کوردییەکان ڕایانگەیاند: ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کە خۆکوژێک شۆفێری بوو خۆی بە گرووپێک لە سەربازانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دا.

ئەم هێرشە کاتژمێر ۱۲ و ۳۵ خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەمە ڕوویدا.

News ID 25945

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha