بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ بەربژێری پارتی کۆماری گەلی تورکیا لە لێدوانێک بۆ تەلەڤیزیۆنی فاکسی تورکیا ڕایگەیاند کە پاش بژاردنەوەی دووبارەی دەنگە پووچەڵەکانی ١٧ بازگە لە سەرجەم ٣٩ بازگەی ئەستەنبۆڵ، هێشتاش حزبەکەی ئەو لە پێشەوەیە.
ڕاشیگەیاند: ۱۱۹.۶۵۲ دەنگی پووچەڵ بژاردراوە کە ٢١٨٤ دەنگی بە دەنگەکانی ئاکپارتی بە رێبەرایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان زیاد کرد و هاوکات ٧٨٥ دەنگیشی بۆ جەهەپەوە بە دواوە بووە.
شایانی باسە، کۆمیتەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاندووە کە دوای سکاڵای ئاکپارتی، بڕیاری داوە دەنگە پووچەڵەکانی هەموو بازگەکانی ئەستەنبۆڵ ببژێرێتەوە.
Your Comment