ئەمریکا شوێنی ئەبووبەکر بەغدادی نازانێت/ شەڕ دژی داعش تەواو نەبووە

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا شوێنی ئەبووبەکر بەغدادی نازانێت، ڕایگەیاند: جەنگ دژی ڕێکخراوی داعش تەواو نەبووە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جیم جێفری، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی دژی داعش لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "شەڕ دژی ڕێکخراوەی داعش بەردەوام دەبێت".

جێفری ڕاشیگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا بە ژمارەیەکی دیاریکراو لە سووریادا دەمێننەوە بەمەبەستی پێشکەشکردنی یارمەتی لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش.

جێفری لەبارەی شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش کە دوای کۆنتڕۆڵکردنی دوایین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعش دیارنەماوە وتی: "ئەمریکا شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی نازانێت".

News Code 25777

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =