بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە گردبوونەوەیەکی هاوبەشی هەڵبژاردنی پارتی داد و گەشە و پارتی خەڵکی کۆماری خواز لە ئێزمیر وتی: ئەگەر ئەوان دەرفەتیان هەبێت، درەنگ ناکەن و وڵاتی ئێمە دەسپێرنە دەست گرووپە تیرۆریستییەکان.
ئەردۆغان ئەو قسانەی لە حاڵێکدا بەیان کرد کە پەرلەمانی ئەورووپا چەن ڕۆژ پێش داوای ڕاگرتنی دانوستان لە سەر ئەوەی کە تورکیا ببێتە بەشێک لە ئەوروپا، کرد.
ناوبراو وتی: بڕیاری پەرلەمانی هیچ بایەخیکی نییە. بەڵام ئەگەر یەکێتی ئەورووپا بیەوێت ئاوەها بڕیارێک بدات تورکیاش ئامادەیە. ئێمە چاوەڕوانی ئێوەین.
بۆچوونی ئێوە