یەپەگە هەڕەشە نییە بۆ سەر تورکیا

سەرۆکی حزبی کۆماری گەلی تورکیا لە پرۆگرامێکی زیندوو تەلەڤیزیۆنی، ڕاشکاوانە نکۆڵیی لە هەڕەشەبوونی یەپەگە بۆ سەر تورکیا کرد و وتی: هەندێک بە دوای تۆقاندنی گەلەوەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەماڵ قلیچدار ئۆغڵۆ سەرۆکی حزبی کۆماری گەل (CHP) لە پرۆگرامی زیندووی کەناڵی ستار تی ڤی، نزیک لە حکوومەتی تورکیا لە وەڵامی پرسیاری پێشەکشاری پرۆگرامەکە سەبارەت بە هەڕەشەی یەکینە کوردەکانی پاراستنی گەل (YPG) بۆ سەر تورکیا، وتی: کێ بڕیارە هێرش بکاتە سەر تورکیا؟ لە دوای دامەزرانی کۆماری تورکیا ئەو وڵاتە هیچ گرووپێکی تیرۆریستیی وەک پرسی مانەوەی نیشتمانی خۆی هەڵنەسەنگاندووە. قسەی بێ بنەمای لەو جۆرە چۆن دێتە ئاراوە؟ هەموو هەوڵی ئەوان تۆقاندنی گەلە و پرسی مانەوە شتێکی دیکەیە.

ناوبراو وێرای ڕەخنەگرتن لە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ گرێدانەوەی هەوڵەکانی جەهەپە و پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، وتیشی: لە کاتێکدا کە بێکاری لە وڵاتدا ڕوو لە بەرزبوونەیە و هاووڵاتیان تووشی کێشەگەلێکی زۆر هاتوون، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان باسی هاوکاریی ئێمە و هەدەپە دەکات و هەموو جیهانی بە ڕق و قین داڕێژراوە.

قلیچدار ئۆغڵۆ لە درێژەدا ڕوو لە ئەردۆغان ڕایگەیاند: واباشە ڕێز بگریت لەو پۆست و پێگەیەی کە تێیدای و بەوجۆرە کە تۆ دەدوێی زۆرتر وەک سەرۆکی پارتی داد و گەشە (AKP) دەچی تا سەرۆک کۆمار، کەواتە لەوە بە دوا دەبێ وەک سەرۆکی ئاکەپە قسە بکەی و بجووڵێیەوە. یان پابەندی یاسای بنەڕەتی بە و وەک سەرۆک کۆمار بێ لایەن بە.

News Code 25590

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =