بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی سێشەممە لە دیدار لە گەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە چالاکی بەرپرسانی عێراق، لە ڕەتوی گەشەی ئەو وڵاتە و پەرەی پێوەندی و هاوکارییەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، وتی: بەختەوەرانە پێوەندی نێوان دەوڵەت و نەتەوەکانی ئێران و عێراق، بەردەوام ڕەوتی ئەرێنی هەبووە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئێران و عێراق لە پاڵ وڵاتانی تری ناوچەکە وەکوو تورکیا ڕۆڵی کاریگەر لە ناوچەکە دەگێڕن، وتی: ئەبێ هەوڵ بدەین تا جگە لە پێوەندی دوو لایەنە، هاوکارییە چەند لایەنەکان لە بوارگەلی جۆراوجۆر وەکوو ترانزیت، ڕێگای ئاسنی و شەڕ دژی تیرۆریزم لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە پەرە پێبدەین.
سەرۆک کۆمار وتیشی: ئەمڕۆ ئەبێ بە پەرەپێدانی پێوەندییەکان لە نێوان چالاکە سیاسی و پارتییەکان و پێوەندی زانستی لە نێوان زانکۆکانی دوو وڵات و پەرەسەندنی پێوەندییەکانی دوو نەتەوە بۆ پەرە سەندنی زیاتر لە ڕابردووی هاوکارییەکانی تاران-بەغدا لە بەشە جیاوازەکان لەوانە بازرگانی، ئابووری و پەروەردەی باڵای هاوبەش هەوڵ بدەین.
حەیدەر عەبدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقیش لە ئەو دیدارە بە گرینگ وەسف کردنی سەفەرەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق وتی: دوو وڵات لە ساڵانی رابردوو پێوەندی و هاولاری زۆر نزیکیان هەبووە بە تایبەتی لە شەڕ دژی تیرۆریزم لە ناوچەکە و ئەمرۆکە ئابێ هەوڵ بدەین تا پێوەندی نێوان دوو وڵات لە بوارە جیاوازەکانی ئابووری، فەرهەنگی و بازرگانی زیاتر لە ڕابردوو پەرە پێبدەین و بەردەوام بێت.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق وتی: هەموو پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە پەرەپێدانی هاوکاری و پێوەندییەکان لە گەڵ ئێران پاڵپشتی دەکەن و هیچ هۆکارێکی ناتوانێت لە ئەو پێوەندییە ستراتیژیکە کێشە دروست بکات.
Your Comment