به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له نه‌شره، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به دۆخی هه‌زاران ئاواره‌کان له که‌مپی هۆل له شاری حه‌سه‌که نیگه‌رانی خۆیی ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به تازه‌یی زیاتر له ۳ هه‌زار ئاواره‌ی سووری دیکه که زۆربه‌یان ژن و منداڵن له که‌مپی هۆل جێگیر بوون و پێداویستی ژانیان کردن نییه.
ئه‌م که‌سانه له ناوچه‌ی ژێر ده‌ستی داعش له ده‌یره‌زوور هه‌ڵاتوون که ئێسته له لایه‌ن هێزه کوردییه‌کانه‌وه له حاڵی ئازاد بوون دایه. ئاوره‌کان له‌م ناوچه‌یه به زیاتر له ۶۵ هه‌زار که‌س گه‌یشتووه.
شایانی باسه که به‌رپرسانی کوردی سووریا داوایان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه که بۆ جێگیر کردنی باشتری ئاواره‌کان یارمه‌تیان بدرێت، یارمه‌تییه مرۆڤییه‌کان ڕه‌وانه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه بکرێت.
Your Comment