AP ١٣٩٧ ڕەشەمە ١٥ ١١:٣٩

ئەندامی پەرلەمانی عەرەبی:

ئیسرائیل دوژمنی سەرەکی ئۆمەتی عەرەبییە نەک ئێران

ئیسرائیل دوژمنی سەرەکی ئۆمەتی عەرەبییە نەک ئێران

یەکێک لە ئەندامانی پەرلەمانی عەرەبی جەختی کرد کە وڵاتانی عەرەبی نابێت لە بیری بکەن دوژمنی سەرەکی ئۆمەتی عەرەبی ئیسرائیلە نەک ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، ظافر العانی ئەندامی پەرلەمانی عەرەبی جەختی کرد: دوژمنی سەرەکی ئۆمەتی عەرەبی ڕژێمی زایۆنییە نەک ئێران.

ناوبراو وتیشی: بڕێک کەس هەوڵ دەدەن تا شوێنی دوژمنایەتی ئیسرائیل و ئێران بگۆڕن. ڕاستە ئێران لە بڕێک پرسدا هەڵوێستی نەرێنی دژی ئۆمەتی عەرەبی دەنوێنێت بەڵام ئەو پرسە نابێت بە هیچ شێوەیەک ببێتە هۆی ئەوەی کە دوژمنی سەرەکی ئۆمەتی ئێمە و شەڕی ئێمە لە گەڵ ئیسرائیل فەرامۆش بکرێت.

العانی لە درێژەدا زیادی کرد: وڵاتانی عەرەبی بە توندی لە گەڵ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل دژایەتیان هەیە و ئەو کارە پێش بەرێوە چوونی گەڵاڵەی ئاشتی عەرەبی کوودەتایەک دژی ئەو گەڵاڵە دێتە ئەژمار.

ناوبراو جەختی کرد: بڕێک لە وڵاتەکان بە پێی ڕاستی سیاسی خۆیان بڕیاری ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانیان داوە بەڵام ئەو کارە بێژەری هەڵوێستی کۆمکاری عەرەبی و پەرلەمانی عەرەبی کە پاڵپشتی پرسی فەلەستینە، نییە.

News ID 25425

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha