به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، مه‌هدی میر ئه‌شره‌فی له سه‌ردانی سنووری شه‌لمچه زیادی کرد: عێراق سه‌ره‌کی ترین هاوبه‌شی بازرگانی ئێرانه پاش چین و چونکوو هه‌نارده‌ی کاڵای ئێرانی بۆ وڵاتی عێراق زیاده، ڕێکخستنی سنووره بازرگانییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته زه‌رووریه.
میر ئه‌شره‌فی سه‌باره‌ت به ڕێکخستنی کاروباری ڕێڕه‌وی سنووریی باشماخ و په‌رویزخان وتی: بۆ لێکدانه‌وه‌ی کێشه و له‌مپه‌ڕه‌کانی بواری بازرگانی سنووری شه‌له‌مچه سه‌ردانی ئێره‌م کردووه.
به وته‌ی سه‌رۆکی گۆمرۆکی ئێران، کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان هه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رهه‌م هێنه‌رانی ناوخۆیی و هه‌م به‌کارهێنه‌ران و خه‌ڵکی عێراقه.
له 11 مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵدا هه‌شت میلیارد و دوو میلیۆن دۆلار کاڵا له ڕێگای سنووری شه‌له‌مچه‌وه هه‌نارده‌ی عێراق کراوه.
Your Comment