عێراقچی گه‌یشته‌ به‌غدا

جێگری سیاسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خولی سێهه‌می گفتوگۆی سیاسی نێوان عێراق و ئێران گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌خت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سه‌ید عه‌باس عێراقچی بۆ درێژه‌دای به‌ دانوستانی سیاسی نێوان به‌غدا تاران شه‌وی ڕابردووی به‌ره‌و پایته‌ختی عێراق به‌ڕێکه‌وت.

بڕیاره‌ له‌م سه‌فه‌ره‌دا عێراقچی که‌ سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدی دانوستانکاری ئێرانی بۆ به‌غدا له‌ ئه‌ستۆیه‌تی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی باڵای سیاسی و ده‌وڵه‌تی و حزبی عێراق گفتوگۆ بکات.

News Code 25219

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =