نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران شه‌ڕ بکه‌ین

کارل بیلدت، سەرۆک وەزیرانی پێشووی سوید لە میانەی قسەکانی ڕەخنەی لە لێدانەکانی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئەمریکا گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کارل بیلدت، سەرۆکی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەورووپا ڕوو لە مایک پێنس، جێگری یەکەمی دۆناڵد ترامپ وتی: ئەورووپاییەکان نایانەوێت شەڕ و ناکۆکی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ببینن.

ئەو زیادی کرد: لەم دواییە قسەکانی مایک پێنس لە کۆنفڕاسی میوشین بووەتە هۆی ئەوەی ئەورووپاییەکان زیاتر لە دوای ئەوە دەست بە بەرجامەوە بگرن.

بیلدت ئاماژەی دا: ئەگەرچی سەبارەت بە سووریا ناکۆکی لە نێوان ئەورووپا و ئێران هەیە بەڵام هەر دوو لا لە شەڕی دژ بە داعش یەک بۆچوونیان هەیە.

ئەم بەرپرسە ئەورووپاییە ئاماژەی دا: ئەورووپا وەک ئەمریکا ئەقیانووسێک مەودای لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی ناڤین نییە و نایەوێت هیچ شەڕێک لەگەڵ ئێران بقەومێت.

شایانی باسە مایک پێنس، جێگری یەکەمی دۆناڵد ترامپ حفتەی پێشوو لە دژی ئێران پەگەندەکانی دووبارە کردەوە و وتبووی: ئێران گەورەترین مەترسی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینە.

ئەو هەروەها ئێرانی تۆمەتبار کردبوو کە چالاکی تیرۆریستی لە سووریا و یەمەن ئەنجام دەدات و گەورەترین پشتیوانی لە تیرۆریزم دەکات.

News Code 25144

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =