شیروان یاری لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر وتیشی: پارێزگای کوردستان بە ٢٩٢ بەرهەم لە ٨٥ بەشداربوو لە پلەی یەکەم و کرماشان بە ١١٣ بەرهەم لە ٣١ بەشداربوو لە پلەی دووهەم و ئازەربایجانی رۆژئاوا بە ٢٩ بەرهەم لە ١٩ بەشداربوو لە پلەی سێهەم و هەروەها ئیلام بە ٢٨ بەرهەم لە ١٢ بەشداربوو لە پلەی ئاخری پارێزەگا کوردییەکان دادەنیشن.
یاری لە درێژەدا بە ڕەخنەگرتن لە بەهەند وەرنەگیرانی تەوەرەکانی ناو بانگەوازی یەکەمین فێستیڤاڵی نیشتمانی میدیا کوردییەکان ڕایگەیاند: بە داخەوە ئاستێکی زۆری بەرهەمە نادراوەکان بۆ بەشی سەرەکی بە زمانی فارسی بوون، لە کاتێکدا لە بانگەوازی فێستیڤاڵ جەخت لەوە کراوە کە بەرهەمەکان بە یەکێک لە شێوەزارەکانی زمانی کوردی بێت.
ڕاشیگەیاند: کاتێ دەڵێین شێوەزارەکانی زمانی کوردی واتە مەبەستمان تەنیا سۆرانی نییە و بەرهەمەکان دەتوانن بە شێوەزارەکانی کەلهوری، کورمانجی، هەورامی، ئەردەڵانی و ... بن، کە بە داخەوە پێشوازییەکی ئاوا نەکراوە.
بە وتەی بەڕێوەبەری یەکەمین فێستیڤاڵی نیشتمانی میدیا کوردییەکان لە بەشی ڕاپۆرتدا لە ٧٤ بەرهەم تەنیا ٨ بەرهەم بە زمانی کوردی بووە و ٦٦ بەرهەمی دیکە بە زمانی فارسی نووسراون. هاوکات لە بەشی تیتر و مانشێتدا لە ٤٨ بەرهەمی نادراوە ٧ بەرهەم بە زمانی کوردی بووە و لە بەشی سەروتار و یادداشت لە ١١٧ بەرهەمی نادراوە تەنیا ٤٨ بەرهەمیان بە زمانی کوردی نووسراون.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە لە بەشی هەواڵ وەک گرینگترین پێگەی رۆژنامەگەری تەنای چەند بەرهەم نادراوە کە ئەویش بە زمانی فارسی بوونە و بەو پێیە ناخرێنە داوەرییەوە، وتی: لە بەشی دیمانە و وتووێژ لە ٦٠ بەرهەمی نادراوە تەنیا ٣٥ بەرهەم بە زمانی کوردی بووە.
یاری وتیشی: لە بەشی تەنز و کاریکاتێر ٤٨ بەرهەم نادراوە کە ٤٢ بەرهەمیان بە بێ کێشە وەرگیراون و لە بەشی دیزاین و داڕشتن هەر ٢٢ بەرهەمی نادراوە بە بێ کێشە وەرگیراون و لە بەشی وێنەگریشدا هەموو بەرهەمەکان واتە ٦٨ بەرهەم وەرگیراون.
بەڕێوەبەری یەکەمین فێستیڤاڵی نیشتمانی میدیا کوردییەکان لە کۆتاییشدا ڕایگەیاند: بەشداربووان تا ٣٠ی رێبەندان (٧ رۆژی دیکە) مۆڵەتیان پێ دراوە کە بە سەردان کردنی هەژماری خۆیان لە ماڵپەڕی فێستیڤاڵ بە بەرهەمەکانیاندا بچنەوە و هاوسەنگ لە گەڵ تەوەرەکانی فێستیڤاڵ، بەرهەمەکان بارگاوی بکەن.
بۆچوونی ئێوە