حسێن زولفەقاری لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی هەواڵی مێهر، وێرای ڕوون کردنەوەی دەسکەوتگەلی چوار دەیەی ڕابردوو، ڕایگەیاند: بە ئاوردانەوە لەو کۆمەڵە هەلومەرجانەی کە لە دەوروبەری وڵات و لە ئاستی ناوچەدا بەرەوڕووی بووین، شایەدی ڕووداوگەلێی زۆری وەک شەڕ و پێکدادانی جۆراوجۆر و لەوان جموجۆڵی تیرۆریستی لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە بووین.
ڕاشیگەیاند: لە سای کەرەمی خودا و هەوڵ و ئیرادەی گەل و هێزەکانی بەرگری لە ئاسایشی وڵات، دەبینین کە سەرەڕای دۆخی نائەمنی ناوچە و وڵاتانی دەوروبەری ئێران کە لە لایەن ئەمریکا و داگیرکەرانی جیهانییەوە پەرەی پێدەدرێت، وڵاتی ئێمە خاوەن ئاسایشێکی گونجاوە.
جێگری ئەمنی و ئینتزامی وەزارەتی ناوخۆ لە درێژەدا بە نرخاندنی دۆخی گونجاوی ئاسایشی وڵات لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوو، وتی: پیلان و نەخشەیەکی زۆر لە دژی ئێران بووە و نامەوێ بڵێم کە بەرەوڕووی دۆخی نائەمنی نەبووینەتەوە، بەڵام بە نیسبەتی ئاستی هەڕەشە ئەمنییەکان، ئاسایشێکی گونجاو لە ئێراندا جێگر بووە.
زەلفەقاری بە ئاماژە بە هێرشی تەکفیرییەکان، بیری هێنایەوە: کاتێک تیرۆریستانی تەکفیری دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی کرد، بینیمان کە چۆن ئەورووپای تێوەگلاند و وڵاتی ئێمەش بەرەوڕووی دۆخێکی هاوشێوە بۆوە. بەڵام بە دڵنیاییەوە خەڵکی لە پاڵپشتی و هاوڕێی کردن بۆ دابین کردنی ئاسایشی وڵات ڕۆڵێکی بەرچاویان بوو و لە پەنای ئەوان هێزەکانی دابین کردنی ئاسایشی وڵات بە بەخت کردنی گیانی خۆیان، توانیان ئاسایشی ئێران دەستەبەر بکەن.
ناوبراو لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە پرسە هاوپەیوەندەکان بە ئاسایشی وڵات هەر لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی ئێران تا ئێستا، وتیشی: ئیمام خومەینی (رە) و رێبەری باڵا بەردەوام ڕۆڵی سەرەکی و بێ هاوتایان بووە لە دابین کردنی ئاسایشی وڵات و ئەمڕۆ دەتوانین ئیدعا بکەین کە رێبەری باڵا ڕۆڵی یەکەمیان هەیە لە پاراستنی ئاسایش و ئاسوودەیی و سەقامگیریی وڵات و هیوادارین کە ئەو هەلومەرجە بەردەوام بێت.
بۆچوونی ئێوە