به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له مێدیاکانی هه‌رێمی کوردستان، دوای زیاتر لە سێ رۆژ لە خۆپیشاندان و رووداوەكانی دەڤەری بادینان، هێشتا چه‌ندین چالاک و بەشداری خۆپیشاندانەكان لە زیندان ماونەتەوە.
بە پێی زانیاریی مێدیاکان زۆربەی ئه‌م که‌سانه له زیندان مانیان لە خواردن گرتووە.
لای خۆیەوە، وارشین سلێمان، بەڕێوەبەری ناحیەی شیلادزێ بە ئاناتۆلی راگەیاندووه: لەسەر بڕیاری حكومەتی هەرێم لیژنەی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە پێكهێنراوە و سەرجەمی ئەو كەسانەش كە دەستگیر كراون، رۆڵیان هەبووە لە بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەكە و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.
شایانی باسه که خه‌ڵکی شیلادزێ به هۆی ناڕازهیاتی له هێرشی به‌رده‌وامی فڕۆکه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان، هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی تورکیا له‌م ناوچه‌یه که بوو هۆی ده‌ستگیر بوونی چه‌ند که‌سێک له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه.
Your Comment