لە رۆژانی داهاتوودا دانوستان لە گەڵ سووریا دەسپێدەکەین

فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە کاردانەوەی ئیجابیی دەوڵەتی سووریا بە ڕەوتی دانوستانەکان هەواڵی دا و وتی: ئەو دانوستانانە لە رۆژانی داهاتوودا دەست پێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، سیپان حەمۆ فەرماندەی گشتیی یەپەگە ڕایگەیاند کە دەوڵەتی سووریا هەمبەر بە ڕەوتی دانوستان لە گەڵ کوردەکان کاردانەوەی ئیجابی بووە.

ناوبراو جەختی کرد: هەوڵگەلێک بۆ بەڕێوەچوونی دانوستانەکان لە ئارادایە و هەڵوێستی دەوڵەتی سووریا لەوبارەیە ئیجابی بووە... لام وایە دانوستانەکان لە رۆژانی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.  

پاش ئەوەی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی کە دەیەوێ هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا بکشێنێتەوە، هەوڵەکان بۆ گفتوگۆی نێوان دەوڵەتی سووریا و کوردەکان دەستی پێکردووە، ئەگەرچی تا ئێستا هۆکاری کردەکی بۆ ئەنجامی ئەو بڕیارەی ئەمریکا نەبینراوە.

ئەو فەرماندە کوردە جموجۆڵی ئەمریکا بۆ دەرچوون لە سووریای، بە "هەنگاوێکی بە پەڵە" وەسف کرد و وتی: ئەو بابەتە تا کاتێک شەڕی داعش درێژەی هەیە، ناتوانێ ئەنجام بدرێت.

فەرماندە کوردەکانی سووریا بە ناوبژیگەریی ڕووسیا هەوڵی دانوستان لە گەڵ دەوڵەتی سووریا دەدەن، بۆ ئەوەی ناوچە ژێر کۆنتڕۆڵەکانی خۆیان لە هێرشی تورکیا لە پاش دەرچوونی ئەمریکا، بپارێزن.

ئەمریکا بە پێدانی چەک و چۆڵی سەربازی پاڵپشتی لە هێزەکانی کوردی سووریای دیموکراتیک دەکات و تورکیاش دژی ئەو کارەیە؛ چونکە ئەنقەرە ئەو هێزانە بە باڵی سووریای پەکەکە دەزانێت و وەک گرووپێکی تیرۆریستی ناویان لێ دەبات.

سیپان حەمۆ ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دانوستانی ڕاستەوخۆمان لە گەڵ دەوڵەت نەبووە، بەڵام دیمەشق پێشنیاری کوردەکان سەبارەت بە پاراستنی "مافی کوردەکان و کەمینەکان"ی وەرگرتووە.

ئەوە بپۆ یەکەمجار نییە کە دەوڵەتی سووریا لە گەڵ کوردەکان دانوستان دەکات؛ چونکە دیمەشق دانوستان لە گەڵ گرووپە کوردییەکانی لە هاوینی ساڵی ڕابردووەوە دەست پێکرد، بەڵام بە هۆی گوشاری ئەمریکا لە سەر کوردەکان شکستی هێنا.

حەمۆ لە کۆتاییدا سەبارەت بە بڕیاری تورکیا و ئەمریکا بۆ کردنەوەی ناوچەی ئەمن و پارێزراوی شەڕ ڕوونی کردەوە: کردنەوەی هەر جۆرە ناوچەیەکی ئەمن لە باکووری سووریا دەبێ لە ژێر چاوەدێریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوويکان بێت و تورکیا لەو ناوچانە بە دوور بێت.

News Code 24581

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =