بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێه لە پەیوەندییە گشتییەکانی حەوزەی هونەری کوردستان، ئەمین مورادی وتی: لە درێژەی کارە هونەرییەکانی حەوزەی هونەری کوردستان ئەنیمەیشنی خەونەکان لە قووڵایی بە درێژی ۱۰ خولەک لە نووسین و دەرهێنانی ڕەزا محەمەدی بەرهەم هات.
ئەو زیادی کرد: ئەم بەرهەمە هونەرییە ٤ ساڵ کاتی بردووە تاکوو بەرهەم هاتووە و زیاتر لە ۱٤ هەزار فرەیم نیگارکێشی بۆ کراوە. بەرهەمەکە لە لایەن هونەرمەندی کۆچ کردوووی کورد، ڕەحیم زەبێحی تۆمار کراوە.
سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان وتی: ئەم ئەنیمەیشنە چەندەمین کاری هاوبەشی نێوان ڕەزا محەمەدی و حەوزەی هونەرییە، غەزاڵە محەمەدی کاری ئەنیماتۆرییەکەی ئەنجام داوە و کامێراوانی و ئیدیتی کۆمپیوترییەکەر لە لایەن حەسەن قورچیانەوە ئەنجام بووە، سوهراب نوربەخشیش کاری ئاتالۆناژەکەی ئەنجام داوە.
شایانی باسە پێشتر ڕەزا محەمەدی ئەنیمەیشنەکانی کورتە چیرۆک، خەونی نان و جێ پێی بەرهەم هێناوە.
Your Comment