به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جه‌لال قه‌لعه‌شاخانی وتی: ناودارانی کوردی هه‌میشه له ئاستی ناوخۆ و جیهان شانازیان خوڵقاندووه، هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه ده‌مانه‌وێت له‌م کۆنگره‌یه ئه‌م که‌سایه‌تییه ناودارانه بناسرێن.
ئه‌و زیادی کرد: ده‌بێت کۆنگره‌که زۆر به باشی به‌ڕێوه بچێت. به‌رپرسی لێژنه‌ی زانستی ئه‌م کۆنگره‌یه زانکۆ کوردستانه و به‌رپرسی لێژنه‌ی جێبه‌جێ کاری کۆنگره‌که‌ش ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستانه و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند گرووپێکی چالاک ساز کراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان وتی: لانی که‌م ۲۰ که‌س له ناودارانی کورد له سه‌رتانسه‌ری جیهان له‌م کۆنگره‌یه ده‌ناسرێن و ۱۶ پهنلی زانستی له میانه‌ی دوو ڕۆژی کۆنگره‌که به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: هه‌وڵ ده‌ده‌ین که له‌و کوردناسه جیهانیانه‌ش ڕێز بگرین که خۆیان کورد نین، به‌ڵام کاری لێکۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر کورد کردووه. هه‌وڵیش ده‌ده‌ین که کۆنگره‌که ته‌نیا له سنه نه‌بێت و له چه‌ند شوێنێکی ده‌ورووبه‌ری سنه‌ش به‌رنامه‌کانی ئه‌م کۆنگره‌یه به‌ڕێوه بچێت.
قه‌لعه‌شاخانی وتی: له ته‌نیشت کۆنگره‌که پێشانگایه‌کیش له که‌سایه‌تی و ناوداره‌کانی کورد به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌م پێشانگایه ژیان و ئاسه‌واره‌کانی ناوداره‌کانی کورد به خه‌ڵکی ده‌ناسرێت.
شایانی باسه که لاینگرانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بکه‌ن: http://kurdish-elites-congress.ir
Your Comment