گوشاری ئەمریکا لە سەر ئێران هیچ دەستکەوتێکی نەبووە

پۆل پیلار شرۆڤەکاری باڵای پێشووی ڕێکخراوی سیا پێی وایە کە ترامپ تەواوی سیاسەتی دەرەوەی خۆیی لە سەر پرسی ئێران کور کردووەتەوە کە ئەمە جێی سەرسووڕمانە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: پۆل پیلار شرۆڤەکاری پێشووی ڕێکخراوی سیا لە شرۆڤەیەکدا کە لە ماڵپەڕی " نەشناڵ ئینترست" نووسیویە لە سەر قسەکانی مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و زووم کردنی نائاسایی و بێ هۆکاری سیاسەتی دەرەوەی ترامپ لە سەر پرسی ئێران باسی کردووە.

لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پەمپئۆ لە قاهیرە وادیارە لە درێژەی سیاسەتی ناوخۆیی کە بە ڕواڵەت دیاری کەری ئەدەبیاتی ترامپە، بوو و وادیارە کە ئەو لێدوانە بەس بۆ خۆشحاڵ کردنی یەک کەس بوو، بۆ خۆشحاڵ کردنی دۆناڵد ترامپ.

پرسی سەرەکی، پرسێکی ئاشنا واتا سیاسەتی ئەمریکا پێش لە سەرۆک کۆمارێتی ترامپ بوو کە وا بیر دەکەینەوە کە زۆر تۆقێنەر بوو و پاش ئەوە دەوڵەتی نوێ هێوری کردووەتەوە.

پرسێکی تر کە زۆر ئاشنایە ئەوە بەە کە هەموو شتێک لە سیاسەتی دەرەوی ئەمریکا ئەبێ بە پرسی بەرەنگار بوونەوەی ئێران کۆتایی پێ بێت. هەر ئامانجێک کە ئەو لێدوانە ئەگەری هەبوو بیبێتی بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناڤین شوێکی تازە نەبوو.

ئەم لیدوانە لە چاو لێدوانەکەی باراک ئۆباما لە ئەو شارە لە یەکەم ساڵی سەرۆک کۆماری خۆی ئەو جیاوازیەی هەبوو کە ئەو لێدوانە بە وردی سەرەنجی بەردەنگەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.

پەیامی ئۆباما ئەوە بوو کە جیهانی ئیسلام و ڕۆژاوا دەتوانن پێوەندیەکی باشتر لە ڕابردوویان هەبێت بەڵام پێداویستیی ئەوەیە کە هەر دوو لایەنەکە بە ڕوونی ڕوانگە ئەرێنییەکان و کەم و کۆڕییەکانی لایەنی بەرانبەر بناسن.

ئۆباما سەبارەت بە بایەخە ئەرێنییەکانی ئەمریکا کە هێناویەتە ڕۆژهەڵاتی ناڤین قسەی کرد وێڕای ئەوەی کە ڕاستبێژانە دانی بە ئەو هەڵانە دانا کە ڕۆژاوا لە بەرانبەر جیهانی ئیسلام کردوویە؛ هەڵەگەلێک کە لە سەردەمی شەڕی خاچەوە تا هەڵەکانی ئێستا کە بوونەتە هۆی ترس و دووری لە ئیسلام. ناوبراو هەروەها پێڕستێکی تەواوی ئەرێنیی بۆ پێوەندی گرتنەوە ڕاگەیاند کە پرسگەلێک وەکوو کۆنترۆڵی چەکی ناڤۆکی تا پەرەپێدان بە دیمۆکراسی، ئازادی دینی، مافی ژنان و گەشەی ئابووری دەگرتەوە. قسەکانی ئۆباما بە باشی قبووڵ کرا و وەکوو بەیانییەیەکی گرنگ چاوی لێکرا.

پەمپئئۆ قسەکانی خۆیی لە گەڵ قسەکانی ئۆباما هەڵسەنگاند و وتی دە ساڵ بۆ خەڵک بەسە تا ئەوەی کە ئۆباما وتبووی لە بیر بکەن و ئەوەی وەکوو لێدوانێکی پڕ لە خراپ تێگەیشتنی بنەڕەتی کە دەتوانێت ئاکامی ترسێنەری بە دواوە بێت، خستە بەر ڕەخنەوە.

پاگەندە ناڕاستەکان

وەکوو لێدوانە ئاساییەکان، لێدوانەکەی پەمپئۆ بە بێ هەبوونی هیچ بنەڕەتێک تەنانەت پێش ئەوەی کە بە شێوەی فەرمی دەست بە کار بکات دەیەویست ئاکامی هەر هەنگاوێکی ئەرێنی کە ئەنجام دراوە بداتە پاڵ دامودەزگای بەڕێوەبەرایەتی خۆیەوە. وێڕای قسە لە سەر شەر دژی داعش، هاوکات پەمپئۆ سەبارەت بە شتێک کە ساڵی ڕابردوو ئەنجام دراوە وەکوو سەرچاوەیەک بۆ ئەوەی کە سەدا ٩٩ی ناوچە ژێر دەستەکانی داعش ئازاد کراون بە کاری هێنا، بە بێ ئەوەی کە ئاماژە بە ئەوە بکات کە زۆربەی ئەم ئازاد سازییە دەگەرێتەوە بۆ وەزارەتی وەزیری دەرەوەی پێشوو.

پەپئۆ سەرچاوەی زۆری ناو برد کە نیشاندەری کەڵک وەرگرتنی ڕژێمی سووریا لە چەکی کیمیایی بێت. ترامپ یەک جار بە ئەو بیانووەوە هێرشی کردە سەر سووریا. ناوبراو هەروەها زیادی کرد کە ترامپ دەیەوێت دیسان ئەو کارە ئەنجام بدات هەرچەند هیوادارە کە ناچار نەبێت ئەو کارە ئەنجام بدات. وەزیری دەرەوە هەروەها ئەبێ هیوادار بێت، چونکوو ڕاستی ئەوەیە کە بەشار ئەسەد سەرەڕای هێرشەکانی ئەمریکا درێژە دەداتە ئەوەی کە ئەنجامی دەدا، بێژەری ئەوەیە کە هێرشەکانی ئەمریکا کاریگەر نین. بە لە بەرچاو گرتنی مەودای زەمەنی نێوان ڕووداوەکانی بەجێماو لە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی ڕوویان دا تێدەگەین کە ڕوانگەیەک کە لە سەر بنەڕەتی دیپلۆماسی دانراوە زیاتر لە هێڕشەکان کاریگەیان هەبووە.

شێوەی ڕەخنەی توند و درێژ لە ئێرانیش بە جۆرێک نووسرابوو کە گوایە دەستکەوتێکی گەورەی لەو بوارەوە دەست خستووە لە حاڵێکدا کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هیچ یەکە لە کارە ئەنجام دراوەکان ئاکامیان نەبووە. سەرەڕای هەموو ئەو گوشارانە کە دەوڵەتی ئەمریکا خستوویەتە سەر ئێران هێشتا ڕێککەوتنێکی باشتر لە بواری چەکی ناڤۆکی یا هەر بوارێکی تر کە بتوانێت جێگرەوەی بەرجام یان بڕیارنامەی ٢٢٣١ ی ئەنجومەنی ئاسایش بێت بوونی نییە.

پەمپئۆ هەوڵی دا پاگەندە بکات کە گوشارەکان بووە هۆی ئەوەی کە دەستکەوتی ئێران بۆ پەرەپێدانی تیرۆر و ڕووخان لە جیهان کەم ببێتەوە بوڵام ئەو قسانە ئاکامیان نەبوو. لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە گرووپی نێودەوڵەتی قەیران و ناوەندی لێکۆڵینەوەیی کۆنگرە هیچ پێوەندیەک لە نێوان گەمارۆی زیاتر لە سەر ئێران و کەم بوونەوەی چالاکییەکانی ئێران لە ناوچە بوونی نییە.

ئەو پرسانە کە لە سەریان باس نەکرا

لە ئەو لێدوانەدا چەند پرسێکی گرنگی ناوچەیی نرابوونە لاوە کە جێی سەیرە. بۆ نموونە یەمەن. هیچ قسەیەک لە سەر ئەوەی کە چلۆن شەڕێک لە ئەوێ بە رێبەرایەتی عەرەبستان داگیرساوە و خەڵک دەکوژرێت، نەکرا.

یا پێکادانی ئیسرائیل و فەلەستین لە بەرچاو بگرن. لە لێدوانەکەی ئۆباما بەشێکی گرنگ بە پرسی بپشتیوانی ئەمریکا لە ئیسرائیل تەرخان کرابوو و هاوکات لە گەڵ ئەوە لە سەر ڕەنج و سەختیەک کە فەلەستینییەکان بۆ وەرگرتنەوەی نیشمانی خۆیان کێشاویانە باس کرا.

پەمپئۆ تەنیا یەک هێلی بە ئەو پرسە تەرخان کردبوو کە "ڕێگا بۆ ئاشتی پاوەجێ و ڕاستەقینە لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین هەموار دەکەین".

News Code 24516

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =