بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، شایان رایان وتەبێژی هاوپەیمانی ئەمریکی دژە تیرۆریستانی داعش، هێرشی ئەمڕۆی تیرۆریستیی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژ کراوە بۆ سەر کاروانی سەربازانی ئەمریکی و کوردەکانی پاڵپشتکراوی واشنتۆن لە حەسەکەی پشتڕاست کردەوە.
لە بەیاننامەی وتەبێژی هاوپەیمانی ئەمریکی دژە داعشدا هاتووە کە لەو هێرشەدا هیچ سەربازێکی ئەمریکی نەکوژراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە هەواڵدەریی فەڕينسا لە کوژرانی لانی کەم ٥ کەس لەو هێرشە خۆکوژانە بۆ سەر کاروانی سەربازانی ئەمریکی و کوردەکانی یەپەگە لە سووریادا هەواڵی داوە.
هەواڵدەریی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەی کە کوژراوانی ئەو ڕووداوە سەر بە هێزەکانی ئەمریکایی یان لە کوردەکانی سووریا بوونە، نەداوە. بەڵام سپۆتنیک ڕایگەیاندووە کە کوژراوانی ئەو ڕووداوە لە هێزەکانی یەپەگە بوونە.
Your Comment