به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، زنجیره ئۆپراسیۆنه‌کانی سوپای عێراق له پارێزگاکانی ئه‌م وڵاته درێژه‌ی هه‌یه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه عێراقییه‌کان ئۆپراسیۆنێکی نوێیان له دژی داعشییه‌کان له شاری که‌رکووک ئه‌نجام داوه.
به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی عێراق ڕایانگه‌یاند که له میانه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه که له ناوچه‌ی قادرییه ئه‌نجام بوو، دوو فه‌رمانده‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر بوون.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه عێراقییه‌کان ڕایانگه‌یاند که له میانه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه، ژماره‌یه‌ک تونلی سه‌ر به داعشییه‌کان له که‌رکووک دۆزراوه‌ته‌وه و خاپوور کراوه.
Your Comment