ئۆپراسیۆنی تورکیا لە عەفرین لە بیر ناکرێت

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: سوپای تورکیا تەواوی گرووپە تیرۆریستییەکانی لە عەفرین و جرابلۆسی سووریا و کێوی جوودی خستە ژێر خاک.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەیەک لە شاری ئەردۆ، شاری کەناری دەریای ڕەش ڕایگەیاند: ئێوە ناتوانن ئێمە لێک جودا بکەنەوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کرد: ئێمە چاوی ئەو کەسانە لە جێی دەردەهێنین کە تمۆحیان کردووەتە سەر خاکەکەمان. ئەنقەرە گرووپە تیرۆریستییەکان هەم لە ناوخۆوە و هەم لە دەرەوەی وڵاتی لەناو بردووە.

٢٠ ژانڤیە یەکەم ساڵڕۆژی ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتوون بوو. تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ ئەو ئۆپراسیۆنەی لە عەفرینی سووریا ئەنجام دا.

ئەردۆغان بە بۆنەی ئەمەوە ئاشکرای، تەواوی ئەوەی تورکیا لە ناوچەی عەفرین دژی تیرۆریزم ئەنجامی دەدات جێگای پێوەر و بنەڕەتی لە یاس و بیری تورکەکان دەبێت و هرگیز لە بیر ناکرێت.

ناوبراو ئەو سەربازانەی خستە بەر دەنگەوە کە لە ئەو ئۆپراسیۆنە بەشداریانی کرد و وتی: ئەو شەڕە پیرۆزە کە لە ژێر ناو چڵی زەیتوون دژی تیرۆریزم ئەنجام درا ناتوانرێت لە بیر بکرێت. ئۆپراسیۆنی ئێمە بە بێ هیچ ڕاوەستانێک چ لە عەفرین و چ لە جرابلۆس و چ لە باب درێژەی دەبێت و ئێمە دڵناییی دەدەینە برا سوورییەکانمان کە بۆنی ئازادی بە زوویی هەڵدەمژن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان جەختیشی کرد، تورکیا یەکپارچەیی خاکی سووریا دەستەبەر دەکات و هەرگیز ئیزنی دابەش کردنی سووریا نادات.

ناوبراو وتیشی: دوو سوپای ئازادی سووریا(دژبەرانی سووری) و سوپای تورکیا درێژە دەدەنە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی خۆیان لە سووریا.

بە گێڕانەوە لە هەواڵدەری ئەناتۆڵی، ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیداحیلمی گولری ٦٩ ساڵەی وەکوو بەربژێری پارتی داد و گەشە بۆ شارەوانی ئوردۆ ناساند. ناوبراو لە ساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٩ وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا بوو.

هەڵبژاردنی ناوچەیی لە ٣١ مانگی مارسی ٢٠١٩ لە سەرتانسەری تورکیا بەڕێوە دەچێت.

News Code 24487

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =