به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له هائاررتز، سوپای ئیسڕائیل له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا که هێزه‌کانی ئێران له سووریایان کردووه‌ته ئامانج.
سوپای ئیسڕائیل ئاماژه‌ی به کاتی ئه‌م هێرشانه نه‌کردووه، به‌ڵام ڕۆژی پێشوو زایۆنییه‌کان چه‌ندین مووشه‌کیان به‌ره‌و خاکی سووریا ته‌قانده‌وه و هه‌ر له‌مباره‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاند که سیستمی به‌رگری سووریا ۳۰ مووشه‌کی ئیسڕائیلی پێکاوه.
هه‌ر به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئیسڕائیل هۆشداری به سووریا داوه که نابێت هیچ جۆره وڵامێکی هێرشه‌کانی ئه‌وان بداته‌وه.
ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه ئه‌مڕۆ بڵاو بووه‌ته‌وه و دوێنش هه‌م سووریا و هه‌م ئیسڕائیل له هێرشی مووشه‌کی له ئاسمانی سووریا هه‌واڵیان دابوو.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی سوپای ئیسڕائیل هاتووه: ئێمه هێرش بۆ سه‌ر هێزی قودس له خاکی سووریامان ده‌ست پێ کردووه. هۆشدار به سوپای سووریا ده‌ده‌ین که وڵامی ئه‌م هێرشانه‌ی ئیسڕائیل نه‌داته‌وه.
دوای ئه‌م هێرشه بنیامین نتانیاهۆ ڕایگه‌یاند: سیاسه‌تی ئیسڕائیل دژایه‌تی کردنی بوونی ئێران له سووریایه! سیاسه‌تی نه‌گۆڕی ئێمه دژایه‌تی کردنی هه‌وڵه‌کانی ئێرانه بۆ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت له سووریا جێگیر بێت، هه‌روه‌ها ئێمه به دڵنیاییه‌وه گورز له‌و که‌سانه ده‌ده‌ین که بیانه‌وێت گورز له ئێمه بده‌ن.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که تاران به ده‌یان جار ڕایگه‌یاندووه که له سه‌ر داوای یاسایی دیمه‌شق و به مه‌به‌ستی یارمه‌تی سوپای سووریا له شه‌ڕی دژ به تیرۆریسته‌کان ڕاوێژکاره سه‌ربازییه‌کانی له سووریا‌ن.
Your Comment