به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له واشنتۆن تایمز، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا دوێنێ له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان هاوتا تورکه‌که‌ی خۆی سه‌باره‌ت به ڕێگه‌چاره‌یه‌ک به پێی دانوستان و هاوکاری له‌گه‌ڵ کوردی سووریا گفتوگۆی کرد.
ئه‌م گفتوگۆیه له حاڵێکدا ئه‌نجام بووه که کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا وه‌ک مه‌ترسی بۆ سه‌ر کوردی سووریایه؛ تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه ئه‌مریکا بکشێته‌وه شاره کوردییه‌کان داگیر ده‌کات.
کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند که ترامپ له‌م گفتوگۆ ته‌له‌فوونییه جه‌ختی کردووه له سه‌ر شکست دانی پاشماوه‌کانی تیرۆریسته‌کان له سووریا.
هه‌روه‌ها ئاماژه کراوه که سه‌رۆکانی هه‌ر دوو وڵات ڕێککه‌وتوون که به‌دوادا چوون بۆ ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بکه‌ن به پێی دانوستان له‌گه‌ڵ کوردی سووریا.
شایانی باسه که نزیک به ۲ هه‌زار هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا له باکووری سووریادا جێگیر بوون و له شه‌ڕی دژ به داعش یارمه‌تی کوردی سووریا ده‌ده‌ن.
Your Comment