ڕه‌نگه‌ به‌ری کردنی هه‌ندێ وڵات له‌ کڕینی نه‌وتی ئێران درێژ بکرێته‌وه‌

میدیاگەلی رۆژئاوایی لە ئەگەری درێژەدانی ئەمریکا بە بەری‌کران لە گەمارۆگەلی نەوتیی ئێران بە شێوەی بەرتەسک و سنووردار هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، قۆناغی بەری‌کرانی هەندێک لە وڵاتان لە لایەن ئەمریکاوە بۆ کڕیاری نەوت لە ئێران لە مانگی مەی ئەمساڵی زایینی کۆتایی پێدێت و پێدەچێت کە واشنتۆن ئەو ڕەوتە بۆ چەند وڵاتێک درێژە پێ بدات.

ڕۆیتێرز لە زمانی کارناسانی نەوتی و سیاسی بڵاوی کردەوە کە لە گەڵ کۆتایی هاتنی بەری‌کران لە گەمارۆی نەوتیی سەر ئێران لە مانگی مەیدا، ئەگەری ئەوە هەیە کە دەوڵەتی ئەمریکا بە مەبەستی ڕاکێشانی ڕەزامەندیی هەندێک لە وڵاتان و پێشگری لە بەرزبوونەوەی لە ناکاوی نرخی نەوت، ڕەزامەندیی خۆی بۆ درێژەدان بە بەری‌کرانی چەند وڵات ڕاگەیێنێت. هەر چەند ئەگەری ئەوە هەیە ئەمریکا لەم  ڕەوتە نوێیەدا جەخت لە کەمکردنەوەی ئاستی کڕیاریی ئەو وڵاتانەش بکات.

لە گەڵ جێبەجێ کرانی قۆناغی دووهەمی گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای مانگی نوامبێری ساڵی ڕابردووی زایینی، واشنتۆن لە هەنگاوێکی نائاساییدا ٨ وڵاتی لە گەمارۆی نەوتیی ئێران بەری کرد. ئەو وڵاتانە بریتی بوون لە چین، هیندستان، کۆریای باشوور، ژاپۆن، تورکیا، تایوان، یۆنان و ئیتالیا و ماوەی بەری‌کرانی ئەو وڵاتانە ٦ مانگ دیاری کرا کە لە سەرەتای مانگی مەی ئەمساڵدا کۆتایی پێدێت.

لە کاتی ڕاگەیاندنی گەمارۆی نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرپرسانی ئەمریکی وتیان ئامانجی ئەوان گەیاندنی ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران بە سیفرە، بەڵام بە پێدانی هەلی بەری کران، سەرەڕای دابەزینی دەفرایەتیی بەرچاوی، فرۆشی نەوتی ئێران هەر بەردەوام بووە.

بە وتەی کارناسان، درێژەدران بە ڕەوتی بەری کران لە گەمارۆی نەوتی ئێران ڕەنگە وڵاتانی چین، هیندستان، کۆریای باشوور، تورکیا و ژاپۆن لە خۆ دەگرێت، بەڵام هێشتا ڕوون نییە کە ئاستی هەناردەی نەوتی لە ئێرانەوە بۆ ئەو وڵاتانە وەک پێشتری دەبێت یان نا. لە ئەگەری پێدانی ئەو بەری کرانە و نەگۆڕانی ئاستی کڕیاریی نەوتی، هەناردەی نەوتی ئێران بە لانی زۆرەوە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل یان کەمێک زیاتر لە رۆژدا، بەرتەسک و سنووردار دەکرێت.

ڕەزامەندی لە گەڵ درێژەدران بە بەری‌بوونی هیند و چین تا ڕادەیەکی زۆر دەروەستی بە تێبینییەکان لە سیاسیەتی دەرەکیی ئەمریکاوە هەیە، ئەگەر چی بۆ دەوڵەتی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، پێشگری لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕی جیهانی لە پێناو پاراستنی دەسکەوتە ئابوورییەکانی زەروورییە.

News Code 24426

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =