به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به ده‌ستگیر بوونی هه‌واڵنێرێکی ئێرانی له ئه‌مریکا وتی: مه‌رزییه هاشمی چون خێزانی که‌سێکی ئێرانییه، شارۆمه‌ندی ئێرانه هه‌ر بۆیه به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که له مافی ئه‌م خاتوونه به‌رگری بکه‌ین.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌و هه‌واڵنێرێکی دیاره و کار و ژیانیشی ڕوونه.
زه‌ریف جه‌ختی کرد: ئه‌م کاره‌ی ئه‌مریکا گه‌مه‌یه‌کی سیاسییه که قابیلی قبوڵ کردن نییه و پێشێل کردنی ئازادی ڕا ده‌ربڕینه، هه‌ر بۆیه ئه‌مریکا ده‌بێت به په‌له ئازادی بکات.
بۆچوونی ئێوە