بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەمە 25ی بەفرانبار كۆربه‌ندى ئابووری نێوان هەرێم و ئێران لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئێران و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و پارێزگارى سلێمانى و به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم و ئێران دەستیپێكرد.له سلێمانى كۆڕبه‌ندى هاوبه‌شى بازرگانى هه‌رێم و ئێران دەستی پێ کرد.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌میانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئێمه گرنگه و پشتیوانى هه‌رێمى كوردستا ده‌بین و ڕێگه ناده‌ین كه‌س په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانمان تێكبدات.
وتیشى: ئێمه چه‌ندین ساڵه په‌یوه‌ندیمان هه‌یه و خوێنى لاوه‌كانمان له‌چه‌ندساڵى ڕابردووزودا پێكه‌وه له دژى تیرۆر و دیكتاتۆریه‌ت ڕژاوه، بوونه‌ته قوربانى چه‌كى كیمیای و له ته‌نیشت یه‌ك بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى داعش شه‌ڕمانكرد.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران 12 ملیار دۆلارە و دەیانەوێت ئەو ئاڵوگۆڕە بگاتە 20 ملیار دۆلار، كە بۆ گەشەی ئابووری هەرێمى كوردستان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوین.
لای خۆشیەوە قوباد تاڵه‌بانى، جێگری سەرۆكى حكومه‌تى هەرێمى كوردستان له وتەیەكدا ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامی ئێران بەهێزتر دەكەین.
ڕاشیگەیاند: لەگەڵ ئێران پێكەوە شەڕی تیرۆرمان كرد و ئێران لە ڕۆژگارە سەختەكاندا پشتیوانی لە هەرێمی كوردستان كرد.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد کە بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی كۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەكان دەكەین كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن و هەوڵدەده‌ین شایستەی دارایی ئەو كۆمپانیا ئێرانی و بیانیانە خەرج بكرێت كە لەهەرێمی كوردستاندا له‌بوارى وه‌به‌رهێنان كاردەكەن.
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو کە پێشتر قەیرانی دارایی و شەڕی داعش فشاری زیاتری خستبووە سەر حكومەتی هەرێم، بەڵام ئێمە گەشبینین و لەئێستادا قۆناغە سەختەكانمان تێپەڕاندوە.
Your Comment