به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، عادڵ عهبدوڵمههد، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی کۆنفڕانسێکی مێدیایی وتی: هیچ زانیارییه‌ک سه‌باره‌ت به ئاماده بوونی هێزی زیاتری ئه‌مریکا له عێراق به ده‌ستم نه‌گه‌یشتووه.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه ده‌بینین که هێزه ئه‌مریکاییه‌کان یه‌ک له دوای یه‌ک که‌متر ده‌بنه‌وه و ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه داعش ئه‌نجام ده‌بێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به کابینه‌که‌ی وتی: داواکاریم ئه‌وه‌یه که به‌ر له‌وه‌ی ۳ وه‌زیره‌که بچنه پارلمان بۆ ده‌نگ وه‌رگرتن لایه‌نه‌کان پێکه‌وه ڕێکبکه‌ن تاکوو ئه‌م کاره ته‌واو بکرێت.
له ئێستادا کابینه‌که‌ی عه‌بدولمه‌هدی توانیه‌تی ۱۹ وه‌زیری دیاری بکات له ۲۲ وه‌زیر، تاکوو ئێستاش ڕوون نییه که ئایا لایه‌نه ئێرانییه‌کان سه‌باره‌ت به‌و ۳ وه‌زیره‌ی ماوه پێکه‌وه ڕێکده‌که‌ون یان نا.
ئه‌و سه‌باره‌ت به سنووره‌کانی سووریاش وتی: هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق به وردی چاودێڕی خاڵه سنوورییه‌کان ده‌که‌ن و دژی هه‌رجۆره هێرشێکی داعشییه‌کان ده‌وه‌ستنه‌وه.
شایانی باسه که سه‌رچاوه عێراقییه‌کان باسی ئه‌وه‌یان کردووه که هێزه‌کانی ئه‌مریکا له بنکه‌ی سه‌ربازی که‌ی وان له که‌رکووک و که‌ی دوو له سه‌لاحه‌دین جێگیر بوون.
Your Comment