به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به گه‌ماڕۆ نوێکانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له دژی ئێرانی کرد و ڕایگه‌یاند که واشنتۆن له کاره نوێیەکه‌ی ئه‌ورووپا به ته‌واوی پشتیوانی ده‌کات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارک ڕۆژی پێشوو ڕایگه‌یاند که یه‌کێتی ئه‌ورووپا به هۆی پلانی تیرۆر له خاکی ئه‌ورووپا ڕازی بووه به گه‌ماڕۆدانی ڕێکخراوێكی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران.
به پێی ئه‌م گه‌ماڕۆیانه داراییه‌کانی ڕێکخراوێکی سه‌ر وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و دوو که‌س له فه‌رمانبه‌رانی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیردرێت.
په‌مپه‌ئۆ له کاردانه‌وه به‌م کاره‌ی ئه‌ورووپا له تویتر پاگه‌نده‌ی کرد: ئه‌مڕۆ یه‌کێتی ئه‌ورووپا یه‌که‌م گه‌ماڕۆی خۆی له کاتی ڕێککه‌وتنی به‌رجام به‌ملاوه له دژی ئێران سه‌پاند، هۆله‌ند ئاشكرای کرد که ئێران تیرۆری دوو شارۆمه‌ندی هوله‌ندی له ساڵه‌کانی ۲۰۱۵ و ۲۰۱۷ به‌ڕێوه بردووه، ئه‌مه‌ش له دوای پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی دوو هێرشی تیرۆریستی له لایه‌ن ئێران له فه‌ڕه‌نسا و دانیمارک بووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا زیادی کرد: ئێران و حزبۆڵای لوبنان له ساڵی ۱۹۷۹وه له ئه‌ورووپا تیرۆر ده‌که‌ن. وڵاتانی ئه‌وڕووپایی ئه‌مڕۆ په‌یامێکی ڕوونیان بۆ ئێران نارد که تیرۆر ناتوانن قبوڵ بکه‌ن. ئه‌مریکا به هه‌موو توانییه‌وه له‌م کاره پشتیوانی ده‌کات و له ته‌نیشت هاوپه‌یمانه ئه‌ورووپاییه‌کان وه‌ستاوه تاکوو پێکه‌وه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه هاوبه‌شه‌کان ببنه‌وه.
په‌مپه‌ئۆ هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی کردبوو که ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له میانه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی داهاتوو به مه‌به‌ستی گوشاری زیاتر بۆ سه‌ر ئێران چه‌ند هه‌نگاوی بازه‌رگانی و سیاسی دیکه هه‌ڵده‌گرێت.
په‌مپئۆ له میانه‌ی سه‌ردانی بۆ ناوچه‌که، سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌ردۆن، میسر و ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی که‌نداوی فارس دیدار ده‌کات.
Your Comment