بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە TRT، عەبدولحەمید گوڵ وەزیری دادی تورکیا بە ئاماژە بە سەفەری بەرپرسانی دادی ئەمریکی بۆ ئەنقەرە و گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی دوو وڵات، ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەنگاوی ئیجابی بۆ ڕادەست کردنەوەی گولەن هەڵدەگرێت.
پێشتریش هەواڵگەلێک لەبارەی بەڵێنی ئەمریکا بە تورکیا بۆ ڕادەست کردنەوەی گولەن بڵاو ببوەوە، بەڵام ئەو بڕیارە هیچکات وەدی نەهات.
گولەن لە هاوپەیمانانی پێشووی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و گرتنگترین دژبەری ئێستای ئەوە. بەرپرسانی تورکیا گولەن و لایەنگرانی بە هۆکارگەلی سەرەکیی کوودەتای بێ ئاکامی جووڵای ٢٠١٦ تۆمەتبار دەکەن و لەو ڕووەوە ئەنقەرە خوازیاری ڕادەست کرانەوەی گولەن لە ئەمریکایە.
Your Comment