سەرکەوتنی کۆتایی فەلەستین نزیکە

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕایانگەیاند: فەلەستین بە هێزەوە دەمێنێتەوە و لە سای ڕەحمەت و کەرەمی خودا لە داهاتوویەکی نزیکدا، سەرکەوتنی یەکجاریی گەلی فەلەستین وەدی دێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی رێبەری باڵا، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەوڕۆ دووشەممە لە دیداری "زیاد نەخالە" ئەمینداری گشتیی جەهادی ئیسلامی فەلەستین و وەفدی هاوڕێی بە ئاماژە بە هاوکێشەیەکی ڕوون لەمەڕ پرسی فەلەستیندا وتیان: بە پێی ئەو هاوکێشە، ئەگەر خۆڕاگر بن سەردەکەون و ئەگەر خۆڕاگر نەبن سەرناکەون بەڵام بە فەزل و کەرەمی ئیلاهی، خەڵکی فەلەستین لە بەرەوڕووبوونەوەی ڕژیمی زایۆنی تا ئێستا خۆڕاگر و سەرکەوتوو بوون.

ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕاشیانگەیاند: سەرکەوتنی سەرەکیی خەڵکی فەلەستین و گرووپە خۆڕاگرەکان ئەوە بوو، کە ئەو ڕژیمە بە سوپا عەرەبییەکان نەشکا، بە دەست ئەوان بە چۆکدا هات و بەیارمەتی خودا سەرکەوتنی مەزنتریش بە دەست دێنن.

رێبەری باڵای شٶڕشی ئیسلامی جەختیشیان کرد: ڕژیمی زایۆنی کە لە دوو شەڕی ڕابردوودا لە گەڵ گرووپە خۆڕاگرەکان، لە سەردەمێک  دوای بیست و دوو ڕۆژ و لە قۆناغێکی دیکەدا دوای هەشت ڕۆژ خوازیاری ئاگربڕ بوو، لە دواتێهەڵچوونیشدا، پاش ٤٨ کاتژمێر خوازیاری جێبەجێ کرانی ئاگربڕ بوو کە ئەوە بە مانای بەچۆکداهاتنی ڕژیمی داگیرکەری زایۆنییە.

بەڕێزیان بە ئاماژە بەوەی کە خۆڕاگری و بەرخۆدان هۆکاری سەرکەوتنی بەردەوامی گەلی فەلەستین لە ساڵانی ڕابردوو بووە، وتیشیان: لەداهاتوودا و تا کاتێک کە خۆڕاگری هەبێ، ڕەوتی ڕوو لە ئاوابوون و لە ناوچوونی ڕژیمی زایۆنی بەردەوام دەبێ.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەیان بە زەخت و گوشاری قورسی بەرەی داگیرکار لە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران دا و ڕایانگەیاند: ئەو زەخت و گوشارانە قەت نابنە هۆی پاشگەزبوونەوەمان لە جێبەجێ کردنی ئەرکی خودایی، دینی و ئاوەزمەندانە لەمەڕ داکۆکی کردن لە فەلەستین.

News Code 24006

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =