بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەنادۆڵی، خلوسی ئاکار وەیزری بەرگری تورکیا ئەمڕۆ شەممە و لە ڕەوتی دیدار لە گەڵ سەربازانی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان جەختی کرد: هەمووان ئەبێ بزانن کە چالاکییە هاندەرانەکان لە دەریای ئێژە، ناوەڕاست و قیبرس بێ کاریگەر بوون؛ بەڵام پاشهاتەکانی قورس دەبن.
ئاکار بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە جەختی کرد: هەمووان ئەبێ بزانن کە چالاکییە هاندەرانەکان لە دەریای ئێژە، ناوەڕاست و قیبرس کاریگەریان نابێت. پێویستە هەمووان بزانن کە ئەبێ لە هەوڵی هاندەرانە دوور بکەن، ئەگینا پاشهاتی قورس دەبینن. هەمووان دەبێ ژیرانە تووش ببن و هەڵسوکەوت بکەن تا ڕووداوێکی نوێ ڕوو نەدات. هۆشداریی جیدی و دۆستانەی ئێمە بە بەردەنگەکانمان ئەمانەیە.
ناوبراو وتیشی: تیرۆریستەکان لە قەندیل چوونە دەرەوە و لە شەنگال، قەندیلێکی نوێیان پێک هێناوە. ئاوەها شتێک ئەگەری روودانی نییە. هەروا کە ئیزنی پێکهێنانی کۆریدۆرێکی تیرۆریستی لە باکووری سووریا نادەین، بە هیچ شێوەیەک ئیزن نادەین شەنگال ببێتە قەندیلی دووهەم.
Your Comment