بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە فڕانس پرێس، سەرچاوەگەلی ئاگادار لە درێژەدانی بەریکرانی عێراق لە گەمارۆگەلی دژە ئێرانی ئەمریکا بۆ ماوەی ٩٠ رۆژی دیکە هەواڵیان دا.
ئەو بڕیارە لە پێناو چارەسەریی پێداویستەییەکانی عێراق بە سەرچاوەگەلی وەک کارەبا و گاز دەرکراوە.
شایانی باسە، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دوای دەرچوونی یەک لایەنەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی (بەرجام)، هەمدیسان گەمارۆکانی لە سەرەتای مانگی نوامبێرەوە لە دژی ئێران داسەپاندەوە.
ئەمریکا پێشتر مۆڵەتێکی ٤٠ رۆژی بەریکران لە گەمارۆکانی دژی ئێرانی دابووە عێراق بۆ دابین کردنی پیداویستیی وزەی لە مامەڵە لە گەڵ ئێران.
بڕیار بوو لەو ماوەیە عێراق پلانێک بۆ چارەسەریی پێداویستی و ئینتیمای بە سەرچاوەگەلی وزەی ئێران ئاراستە بکات. بەڵام بەر لەوەی مۆڵەتی ٤٠ رۆژی کۆتایی پێ بێت، عادڵ عەبدولمەهدی لە ڕەوانە کردنی وەفدێک بۆ واشنتۆن لە پێناو دانوستان لەوبارەیە هەواڵی دا.
جێی ئاماژەیە کە عێراق بۆ دابین کردنی وزەی کارەبای خۆی رۆژانە ٢٨ ملیۆن مەتری سێ جا گاز لە ئێران دەکرێ و هاوکات رۆژانە ١٣٠٠ مگاڤات کارەبا لە ئێرانەوە بۆ عێراق بارگاوی دەکرێت.
Your Comment