به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، تیموتی له‌ندکینگ، جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ کار و باری وڵاتانی که‌نداوی فارس، ئه‌مڕۆ له کۆنفڕانسێک له ئه‌بوزه‌بی پاگه‌نده‌ی کرد: پلانێکی نوێمان بۆ یه‌مه‌ن داڕشتووه، دوای کۆتایی هاتن به شه‌ڕی ناوخۆیی، یه‌مه‌ن نابێت ببێته سه‌رچاوه‌ی هیچ جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له لایه‌ن ئێرانه‌وه له دژی عه‌ره‌بستان و ئیمارات.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مریکا له ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن (ده‌ستی له کار کێشاوه‌ته‌وه) له عه‌ره‌بستان پشتیوانی ده‌کات و حوسییه‌کانی سه‌ر به ئێران داوا ده‌کات تاکوو به‌شداری ته‌واوی دانوستانه‌کانی ئاشتی له سوید بکه‌ن.
شایانی باسه که ئه‌مریکا له سه‌ره‌تای شه‌ڕی یه‌مه‌نه‌وه چه‌ندین جار ئێرانی به پشتیوانی له حوسییه‌کان و ناردنی چه‌ک تۆمه‌تبار کردووه. ئه‌مه له حاڵێک دایه که واشنتۆن بێ هیچ سنوورێک چه‌ک ڕاده‌ستی عه‌ره‌بستان ده‌کات و ته‌نانه‌ت ترامپ ڕایگه‌یاندووه که گه‌ر کۆنگرێسیش ئه‌م فرۆشتنی چه‌که قه‌ده‌غە بکات، یه‌کلایه‌نه ئه‌م بابه‌ته ڤیتۆ ده‌کات.
دانوستانی ئاشتی یه‌مه‌ن له سوید له لایه‌ن مارتین گریفیتس نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کار و باری یه‌مه‌ن ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ی ئه‌م حه‌فته ده‌ست پێ ده‌کات، ئه‌مه له حاڵێک دایه که تاکوو ئێسته هێرشی سعوودییه‌کان له یه‌مه‌ن کۆتایی پێنه‌هاتووه و زیاتریش بووه.
Your Comment