بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعات ئەمڕۆ لە پەراوێزی دووهەمین کۆنفڕانسی سەرۆکانی مەجلیسی ئەفغانستان، ئێران، پاکستان، تورکیا، چین و ڕووسیا لە سەر کێشەکانی تیرۆریزم و پێوەندی ناوخۆیی ناوچەیی لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە شوێنی گواستنەوەی داعش، تی: داعش بۆ هەر شوێنێک کە بیانەوێت دەگوازرێنەوە، هەر شوێنێک کە دەسەڵاتێک هەبێت هەڵدەبژێردرێت بۆ گواستنەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان.
وەزیری ئیتلاعات سەبارەت بە هۆکارە سەرەکییەکانی دوو ڕووداوی تیرۆریستی چابەهار و ئەهواز وتی: لایەنەکانی سیستەمی ئاسایش و سیاسەت و ستراتیژیکەکانی ئیسرائیل لە ڕووداوی تیرۆریستی چابەهار و ئەهواز ڕۆڵیان هەبوو، ئەمریکاش بەداخەوە لە ئەو لایەنە تیرۆسیتیانە پاڵپشتی دەکات.
ناوبراو ئاشکرای کرد: لە ڕوانگەی ئەوانەوە تیرۆریستێک کە ئامانجی ئامانجەکانی ئەوان بێت، تیرۆریزمی باشە.
بۆچوونی ئێوە