به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، شانۆی هه‌نار له ده‌رهێانی ئه‌فشین خدری، به‌ره‌و ئه‌ستێره‌یه‌کی تر له ده‌رهێنانی ئه‌ژین حه‌مه نووری، به‌رده قاره‌مان له ده‌رهێنانی که‌ماڵ نه‌وجه‌وان و هه‌موومان باشین له ده‌رهێنانی سامان مێهران له دووهه‌مین ڕۆژی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی کوردی سه‌قز نمایش کران.
ئه‌م شانۆیانه له دوو نۆبه‌ی به‌یانی و ئێواره له هۆڵی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی شاری سه‌قز نمایش کراون.
شایانی باسه که ئه‌م خوله‌ی فستیڤاڵی شانۆی کوردی سه‌قز ۹ گرووپی ناوخۆیی و ۴ گرووپی وڵاتانی دیکه تێیدا به‌شدارن.
۱۵مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی کوردی سه‌قز به ئامانجی په‌ره‌دان به ئاشتی و یه‌کگرتوویی کۆمه‌ڵایه‌تی له ۷ بۆ ۱۱ی سه‌رماوه‌ز له شاری سه‌قز به‌ڕێوه ده‌چێت.
Your Comment