۳۵ هاووڵاتی ئەڵمانی ئەندامی داعش ئەسیری یەپەگەن

حكومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند: ۳۵ هاوڵاتی ئەڵمانی كە ئەندامی داعش بوون لە دەستی یەپەگەدان، و لە ئێستادا هەموو بژاردەكان تاوتوێ دەكەن بۆ ئەوەی بیانگەڕێننەوە ئەڵمانیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئوولا یەلپكە، پەرلەمانتاری پارتیی چەپی ئەڵمانیا پرسیارنامەكی ئاڕاستەی حكومەتی ئەڵمانیا كردووە لەبارەی بوونی هاوڵاتی ئەڵمانی كە لەناو داعشدا بوون و ئێستا لای یەپەگەن.

وەزارەتی كاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیانددووە: "حكومەت بۆ هێنانەوەی هاوڵاتییانی ئەڵمانی بۆ ئەڵمانیا هەموو بژاردەكان هەڵدەسەنگێنێت".

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە کە داواكاری گشتیی فیدڕاڵیش دەربارەی ۱۴ هاوڵاتیی ئەڵمانی كە لە دەستی یەپەگەدان دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.

بەپێی ئاژانسی فورات نیوز، یەكێك لە بژاردەكان ئەوەیە كە دوای دیدار لەگەڵ یەپەگە، ئەو ئەندامانەی داعش كە ئەڵمانین دەربازی عێراق بكرێن و لەوێشەوە ڕادەستی یەكینەكانی ئاسایشی ئەڵمانیا بكرێن. بەهۆی ئەوەی نوێنەرایەتیی فەرمی ئەڵمانیا لە سووریا نییە، دەوترێت كە بەرپرسانی ڕێكخراوی خاچی سوور یان كاربەدەستانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەوانەیە بتوانن ڕۆڵ بگێڕن.

هەروەها شارپرێس نووسی: جزیر عەبدولكەریم عومەر، هاوسەرۆكی دەستەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی چەند هەفتەیەك بەر لە ئێستا بۆ میدیای ئەڵمانی لێدوانی دابوو و داوای لە حكوومەتی ئەڵمانیا كردبوو كە بێدەنگ نەبێت لە بەرانبەر بابەتی ئەو ئەندامانەی داعش كە هاوڵاتیی ئەڵمانیان.

 ناوبراو باسی لەوە كردبوو، كە ئەو ئەندامە بیانییانەی داعش بارێكی گرانن لەسەریان. ڕایگەیاندبوو، "ئەگەر ئەمەریكا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا بە ئەرك و بەرپرسایەتیی خۆیان لەم بابەتەدا هەڵنەستن، ئێمەش بیر لە ئەلتەرناتیڤە جیاجیاكان دەكەینەوە".

پێشبینی دەكرێت كە ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئەڵمانیاوە دەربازی سووریا و عێراق بوون و چوونەتە ڕیزی چەتەكانی داعش، هەزار كەسی تێپەڕاندبێت، لەنێو ئەو چەكدارەكانەدا كە لە ئەڵمانیاوە چوونەتە ڕیزی داعش، ژمارەی توركەكان لە پلەی یەكەم دایە.

بە گوێرەی لێدوانی حكوومەتی ئەڵمانیا، چارەنووسی بەشێكی كەمێكی ئەو كەسانە دەزانرێت كە چوونەتە سووریا و عێراق و پەیوەندییان بە داعشەوە كردووە. ئاشكرابوو كە ۱۷۹ كەس لەوانە كوژراون.

News Code 23364

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =