به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک پاگه‌نده‌ی کرد که ئه‌مڕۆ بڕیار وایه برایان هۆک، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کار و باری ئێران به‌ڵگه‌ی نوێ له دژی ئێران ئاشکرا بکات.
ئه‌م وه‌زاره‌ت خانه‌یه زیادی کرد که ئه‌م به‌ڵگانه نیشانی ده‌دات که چۆن ئێران مووشه‌ک و چه‌کی بۆ گرووپه‌کانی سه‌ر به ئێران ناردووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که پاگه‌نده کراوه که کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌مه، برایان هۆک له کۆنفڕانسی مێدیایی ئه‌م به‌ڵگانه ڕوو ده‌کات و نیشانی ده‌دات که ئێران چۆن مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ناوچه‌که و جیهان.
ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه که ئه‌مریکا پاگه‌نده بێ بنه‌ماکانی خۆی له دژی ئێران ئاشكرا ده‌کات. واشنتۆن به تایبه‌ت له کاتی کشانه‌وه له به‌رجام له دوای گوشار خستنه سه‌ر ئێران بووه ئه‌گه‌رچی گوشاره‌کان تاکوو ئێسته کاریگه‌ری به ئێرانه‌وه نه‌بووه.
بۆچوونی ئێوە