بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، هۆلۆسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت لە دیداری جۆزێف دانفۆرد سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا خوازیاری وەستاندنی بە پەلەی پاڵپشتییەکانی واشنتۆن لە یەکینەکانی کوردی پاراستنی گەلی سووریا بوو.
ناوبراو هەروەها لەو دیدارە ئاماژەی بە هاوپەیمانی ستراتژیکی ٢ وڵات لە سووریا کرد و وتیشی: هاوکاریی هێزەکانی ئەمریکی لە گەڵ یەپەگە قبووڵ ناکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی ڕابردوو لە گفتوگۆ لە گەڵ مایک پەمپێئۆ هاوتای ئەمریکیی، پاڵپشتیی واشنتۆن لە یەکینەکانی پاراساتنی گەلی بە هەڵەیەکی گەورە وەسف کرد.
Your Comment