بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس گوڵڕوو سەبارەت بە هەڕەشەی هەندێک وڵاتی ئەورووپی بۆ چالاک کردنەوەی میکانزیمی پەلەپیتکە و گەڕانەوەی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: لە قۆناغی یەکەم ئەبێ ئەو بابەتە لێک بدرێتەوە کە دانوستانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و دوای ئەوە دەرکردنی بڕیارنامەی 2231، شەش بڕیارنامەی گەمارۆیی وەرزی حەوتەمی ئەنجومەنی ئاسایش لە دژی ئێرانی هەڵوەشاندووەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئەگەر میکانزیمی پەلەپیتکە چالاک ببێتەوە، ئەو شەش بڕیارنامە گەمارۆییەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ئێران دەگەڕێتەوە. یەکێک لە ئەنجامەکانی ئەو ڕووداوە ئەوەیە کە بابەتی بڕیارنامەکانی ئێران دووبارە بە فەرمانی ئەنجومەنی ئاسایش دەگەڕێتەوە؛ ئەنجومەنی ئاسایش دەتوانێت ئەو بابەتە بە شێوەی مانگانە یان لە ماوەی جیاوازدا جارێکی دیکە لێک بداتەوە کە ئەو کێشەیەکی سیاسی دەبێت و ڕووداوێکی باش نییە.
گوڵڕوو وتیشی: خاڵی دواتر کاریگەریەکانی گەڕانەوەی گەمارۆکانە کە بەدڵنیاییەوە ئاسەواری بەربڵاوی لە بواری جیاواز لەوانە فرۆشی نەوت، بانکی و بەتایبەتی چەک و تەقەمەنی دەبێت.
سەرۆکی کومیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیس بە وتنی ئەوەی کە تا ئێستا ئێران توانیویە زۆربەی گەمارۆکان پووچەڵ بکاتەوە، وتی: هەڵبەت لۆژیک ئەوە دەڵێت کە نابێت پێشوازی لە گەڕانەوەی گەمارۆکان بکرێت و باشتر وایە کە بۆ پاراستنی سەربڵندی و بەرژەوەندی نەتەوەیی دانوستان بکەین.
Your Comment