بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی نەشناڵ لە زمانی بەرپرسانی ئەمریکییەوە، چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی بەغدای پشت ڕاست کردەوە و نووسی: ئەمریکا و عیراق لە سیپتەمبەری ڕابردووەوە ڕێککەوتن کە ڕاسپاردەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش تا سیپتەمبەری 2025 کۆتایی بێت و پاشماوەی هێزەکانی ئەمریکاش تا سیپتەمبەری 2026 لە عێراق بکشێنەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕاپۆرتیان دا کە بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد و فڕۆکەخانەی بەغدا بۆ هەولێر گواستراونەتەوە. نوێنەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئەو گۆڕانکاریەی نیشانەی "پەڕینەوەی ڕاسپاردەی هاوپەیمانی بۆ هاوبەشییەکی ئەمنیەتی نەریتی تر لە نێوان دوو وڵاتەکە" و٣ەسف کرد و جەختی کرد کە ئەوە بە واتای کۆتایی هەوڵە جیهانییەکان لە دژی داعش نییە.
ڕۆژنامەی نەشناڵ پاگەندەی کرد؛
ئەمریکا گۆڕانی ڕاسپاردەی سەربازی خۆی لە عێراق پشت ڕاست دەکاتەوە
ئەمریکا گۆڕان لە ڕاسپاردەی سەربازی خۆی لە عێراقی پشت ڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە بوونی سەربازی واشنتۆن بە" هاوبەشی ئەمنیەتی دوولایەنە" لەگەڵ بەغدا خەریکە دێتە ئاراوە.
News ID 56458
Your Comment