AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٨ ١٢:٤٤

زمانی کوردی بە هەواڵدەری فەرمی دەوڵەتی سووریا زیاد بوو

زمانی کوردی بە هەواڵدەری فەرمی دەوڵەتی سووریا زیاد بوو

چالز لیستەر لە گۆڕانکاری بەربڵاو لە مێدیا دەوڵەتییەکانی سووریا و هەواڵدەری فەرمی ئەو وڵاتە هەواڵی دا کە بەشێک لە ئەو گۆڕانکارییە بریتییە لە تەرخان کردنی بەشێک بۆ زمانی کوردی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چارلز لیستەر، کارناسی باڵای پرسەکانی سووریا پاگەندەی کرد هەواڵدەری سەرەکی دەوڵەتی سووریا دەستی داوەتە گۆڕانکاری جدییەوە و بەرنامەکانی خۆی بە گۆڕانکاری و چاکسازی جیدییەوە دەست پێدەکاتەوە.

ناوبراو پاگەندەی کرد کە پلەتفۆرمی نوێی هەواڵدەری دەوڵەتی سووریا لە سبەینێ 20 ئاگێستەوە ڕوونوێنی دەکرێت و ئەو هەواڵدەرییە بەرنامە نوێیەکانی خۆی دوای گۆڕانکاری بەربڵاو دەست پێدەکاتەوە و گەورەترین گۆڕانکاریشی بڵاو کردنەوەی هەواڵ و بەرنامەگەلێک بە زمانی کوردییە بۆ یەکەم جار.




News ID 56457

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha