AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٨ ٠٩:٣٣

ڕازی تەندروستی دڵ و ئێسقان لە مێوەیەکی ئێرانی

ڕازی تەندروستی دڵ و ئێسقان لە مێوەیەکی ئێرانی

سنجوو، مێوەیەکی بچووک بەڵام پڕ لە ڤیتامین و کانزای بەنرخ، لە پزیشکی نەریتی و لێکۆڵینەوە نوێیەکان پێگەیەکی تایبەتی هەیە.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سنجوو میوەیەکی پڕ لە تایبەتمەندی و کۆنە کە لە پزیشکی نەریتی ئێراندا پێگەیەکی تایبەتی هەیە و پڕە ڤیتامینی سی و ئی، فیبر، ئەسیدی چەوری بە قازانج کە هەمووی ڕۆڵی گرینگی لە تەندروستی لەش هەیە. هەر ئەو تایبەتمەندیانەش بووەتە هۆی ئەوەی کە وەکوو مادەیەکی دژە هەو کردن، ئانتی ئۆکسیدانی و تۆکمە کەرەوەی سیستەمی ئیمەنی بناسرێت.

ئەو میوە وشکە ڕۆڵی لە باشتر بوونی نیشانەکانی خەمۆکی هەیە و لەبەر هەبوونی ئانتی ئۆکسیدان و ئەسیدی چەور دەتوانێت سترێسی مێشک کەم بکاتەوە. هەروەها لە تۆکمە بوونەوەی دڵ، باڵانسی فشاری خوێن و قەندی خوێن کاریگەری ئەرێنی هەیە.


هەروەها سنجوو لەبەر هەبوونی ئانتی ئۆکیسیدان تێیدا ڕێگری دەکات لە پیر بوونی پێشوەخت و کاریگەری هەیە لە تەندروستی پێست. هەروەها ڤیتامینەکانی ئا و ئی تێیدا وەرینی موو کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی گەشەی دووبارەی موو.


News ID 56453

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha