بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ستیڤ منۆچین وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا لە یادداشتێکدا کە لە فاین نەیشناڵ تایمز بڵاوی کردەوە، پاگهندهی کرد: "گەڕانەوەی گەمارۆکان، ئێران ناچار دەکات لە واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکیی باشتر".
ئەو لەو یادداشتەدا وتی: لە یەکەمین کاتژمێرەکانی رۆژی دووشەممە، وەزارەتی خەزێنەداری ڕەوتی گەڕانەوەی گەمارۆکان کە بریتین لە گەمارۆی کەرتەکانی وزە، گواستنەوەی کاڵا و بانکداری لە دژی ئێران کامڵ دەکات. ئەمریکا هەروەها سەدان بابەتی دیکە دەباتەوە سەر لسیتی گەمارۆکان و ٣٠٠ بابەتی نوێش بەو لیستەوە زیاد دەکات.
منۆچین ئیدعای کرد: ئەو هەنگاوە بە واتای کۆتایی هێنان بە ئاسانکاری و ئاشتەواییەکانی دەوڵەتی ئۆبامایە کە هیوایەکی بێهوودەی بە گۆڕینی ئاکاری ئێران بوو.
ناوبراو لە درێژەی ئیدعاکانی، ئێرانی بە گەورەترین پاڵپشتی تیرۆریزم زانی و ئیدعایشی کرد کە ئەو وڵاتە بە کەڵک ئاوەژۆیی لە سیستەمی دارایی جیهانی، بە دوای دابین کردنی تێچووی حەز و مەیلەکانی شۆڕشیی خۆیەتی.
منۆچین هەروەها پاگهندهشی کرد کە بەو جۆرە، بەرجام کە بە بڕوای دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا خراپترین و یەک لایەنەترین مامەڵەیە کە ئەمریکا تا ئیستا ئەنجامی داوە، گەیشتۆتە وەرزی کۆتایی خۆی.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە زیادبوونی ناوی ٧٠٠ کەسی دیکە بە لیستی ئەمریکیی کۆمپانیاگەلی گەمارۆدراو، ئیدعایشی کرد: گۆڕەپانی گوشاری لانی زۆری لە دژی ئێران بەربەستێک دەبێ لە بەردەم گواستنەوەی سەرچاوەگەلی ماڵیی جیهان بۆ ئێران و چیتر ئەم وڵاتە ناتوانێ هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی بێت.
منۆچین لە کۆتاییدا پاگەندەی ئەوەی کرد: گۆڕەپانی گوشاری لانی زۆری لە دژی ئێران ئەو وڵاتە دەهێنێتە پای میزی دانوستان بۆ مسۆگەر کردن و واژۆ کردنی ڕێککەوتنێکی زۆر باشتر لە بەرجام.
Your Comment