بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، چەند بەرپرسێکی ئەمریکا ڕایانگەیاند گەر ڕووسیا لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەی ئەمریکا دەستێوەردان بکات، پێنتاگۆن هێرشی سایبری ئەنجام دەدات.
بە پێی ئەم هەواڵە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند: هەنگاوە پێویستەکانی لەمبارەوە هەڵگرتووە، ئەگەر ڕووسیا لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەی ئەمریکا دەستێوەردان بکات، پێنتاگۆن هێرشی سایبری ئەنجام دەدات.
بەرپرسانی ئاگاداری دەوڵەتی ئەمریکا لەمبارەوە وتیان: لە درێژەی ئامادە بوون بۆ هێرشی سایبری، هەکرەکانی سوپای ئەمریکا فەرمانی پێویست بۆ کۆنترۆڵ کردنی سیستمەکانی ڕووسیایان وەرگرتووە.
Your Comment