AP ١٣٩٧ گەڵاڕێزان ١٢ ١٤:٤٨

دۆزینەوەی حەشارگەی داعش لە سامڕا و دەستگیر کردنی ١٢ تۆمەتبار

دۆزینەوەی حەشارگەی داعش لە سامڕا و دەستگیر کردنی ١٢ تۆمەتبار

وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەواڵە ئەمنییەکانی عێراق لە دۆزینەوەی حەشارگەی داعش لە سامڕا و دەستگیر کردنی ١٢ تۆمەتبار لە ئەو ناوچە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی ناوەندی ڕیاگەیاندنی هەواڵە ئەمنییەکانی عێراق ڕایگەیاند کە هیزە عێراقییەکان توانیان لە ئۆپراسیۆنێکدا حەشارگەیەکی داعش لە شاری سامڕا هەڵکەوتوو لە پارێزگای سەلاحەدین بدۆزنەوە.

یەحیا ڕەسوڵ جەختی کرد: لە ڕەوتی ئەو ئۆپراسیۆنەدا جیهازاتی سەربازی و مادەی تەقەمەنی لە حەشارگەکانی داعش لە سامڕا دۆزرانەوە و دەستیان بە سەردا گیرا.

ناوبراو زیادی کرد: هێزە عێراقییەکان هەروەها توانیان لانیکەم ١٢ کەسی تۆمەتبار کە بە دوایانەوە بوون لەوانە چەند کەسی تۆمەتباری تیرۆریستی دەستگیر بکەن.

News ID 22808

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha